چیرۆکنووس محەمەد رەشید فەتاح کۆچی دوایی کرد

11:20 - 2022-08-18
هەمەرەنگ
340 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ 17/8/2022 لە سلێمانی چیرۆکنووس و نووسەری ناوداری کورد محەمەد رەشید فەتاح کۆچی دوایی کرد، بەناوی کوردستانی نوێوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێیانی دەکەین.
ئەم چیرۆکنووسە ساڵی 1942 لە سلێمانی لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانە و یەکێکە لەو نووسەرانەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی کردووە و یەکێکە لە چیرۆکنووس و نووسەرە دیارەکانی کوردستان، مامۆستا  محەمەد رەشید فەتاح لە ژیانیدا بەدەیان چیرۆک و رۆمان و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بڵاوکردۆتەوە. لەوانە: (ژیان و ئەشکەنجە- کۆمەڵە چیرۆک 1969. تروسکاییەک لە شەوەزەنگدا- کۆمەڵە چیرۆک 1972. گەشتی دووەمی ئەپۆلۆ- کۆمەڵە چیرۆک 1977.  درەختی ئورزیش پوازی لەخۆیەتی- کۆمەڵە چیرۆک 1985. هەڵۆکانی ژێر خاک- کۆمەڵە چیرۆک 1999. سێ شانۆنامەی خۆماڵی- 2004.حیکایەتەکانی وەهم و حەقیقەت- کۆمەڵە چیرۆک 2009. رۆمانەکانی  «دیوەخان- 1995. ئەنفال 1997. ئەفسانەی میرەگوڵ 2001. ساباتێک لە مێژەلۆک 2009. قسەکردن لە شکست، قسەکردنە لە نائومێدی 2013.  چەند لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەدەبی منداڵان کە بریتین لە «ئەدەبی منداڵان و لێکۆڵینەوە- 1974 کەسێتی منداڵ لە باخچەی ساوایاندا 2013).

دوالاپەڕە

بابەتە پەیوەندیدارەکان