هەڵمەتی پاككردنەوەی بلوارەكانی كەركوك دەستیپێكرا

11:36 - 2025-07-15
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەشی باخچە و پاركەكانی سەر بە شارەوانیی كەركوك، هەڵمەتی پاككردنەوە و گۆڕینی ماتۆڕی ئاوی بلوارەكانی دەستپێكردووە و هەڵمەتی پاككردنەوەی باخچەكان و زیادكردنی رێژەی سەوزاییش دەستپێدەكرێت.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەڵمەتی چاككردنەوە و كارپێكردنی بلوارەكان دەستپێكراوە و هەڵمەتی زیادكردنی سەوزاییش لە دوورگەی ناوەندی میعراجەوە دەستیپێكردووە و هەڵمەتەكەش  تەواوی پارك و باخچەی گەڕەك و كۆڵانەكان دەگرێتەوە.
عەدنان گەڵاڵی بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی كەركوك، لە لێدوانێکدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: دوای ئاگاداكردنەوەمان لەوەی زیادەڕۆیی كراوەتەسەر شۆستە و شوێنە گشتییەكان و كراونەتە شوێنی كار، لیژنەكانی زیادەڕۆیی چوونە شوێنەكە و زیادەڕۆییەكانیان لابرد، وتیشی: گشت پیشەوەرانی شەقامی پشتێنەیی كەركوك بەتایبەتی پەنچەرچی و رۆنگۆڕەكان ئاگاداركرانەوە كە پێویستە زیادەڕۆییەكانیان لاببەن و پارێزگاری لە پاكوخاوێنی و جوانیی شەقامەكان بكەن.

كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان