د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازی لە ستیڤن واگن هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عیراق، كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پەرۆشیی عیراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا كردەوە بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بەهێزبكات و سەروەریی وڵات بپارێزێت، گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگی لە دۆسێكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی دووپاتكردەوە و تەئكیدی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ گەمارۆدانی ناوچە گرژەكان كردەوە و رێگریكردن لە كەوتنە نێو ململانێی زیاتری ناوچەكەی، بەپێویست زانی.
لای خۆیەوە، ستیڤن واگن، سوپاسگوزاریی وڵاتەكەی بۆ ئاستی هاوكاریی عیراق لەگەڵ وڵاتەكەی دەربڕی و پشتیوانیی ئەمریكای بۆ هەوڵەكانی عیراق بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و چاكسازیی ئابووری و گەشەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندیی هاوبەشی لە قۆناغی داهاتوودا دووپاتكردەوە.