هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كه‌ركوك پێی وایه هونه‌ری شێوه‌كاریی له كه‌ركوك له‌ڕووی كه‌می پێشانگه‌وه له ئاستێكی زۆر نزم دایه و له سێ ساڵی رابردوودا ته‌نها شه‌ش پێشانگه‌ی تایبه‌ت به شێوه‌كاریی كراوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، خالید ره‌زا ساڵی 1953 له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه و پێی وایه كه هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داهێنان بكه‌ن، پێویستیان به پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌یه.
خالید به‌دوالاپه‌ڕه‌ی وت: تا ئێستا له سێ پێشانگه‌ی تایبه‌تی له كه‌ركوك به‌شداریم كردووه، هه‌روه‌ها له چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شدا رۆڵم هه‌بووه، ئێستا هونه‌ری شێوه‌كاریی له كه‌ركوك له‌ڕووی كه‌می پێشانگه‌وه له ئاستێكی نزمدایه و له ساڵی 2022وه تا ئێستا شه‌ش پێشانگه له‌و شاره‌دا كراوه‌ته‌وه كه سیانیان هی خۆم بووه.
وتیشی: كه‌ركوك گه‌له‌رییه‌كی تێدا نییە بۆ نمایشكردنی تابلۆی هونه‌رمه‌ندان، ته‌نها سه‌نته‌ری رۆشنبیریی هه‌یه كه به‌داخه‌وه له‌و شوێنه به شێوه‌یه‌كی جوان تابلۆكان نمایش ناكرێن و شارەکە به ده‌ست نه‌بوونی گه‌له‌رییه‌ك ده‌ناڵێنێت و هونەرمەندان بە دەست گرفتێكی تریشەوە دەناڵێنن ئه‌ویش نه‌بوونی پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وییه.
كه‌ركوك، رزگار شوانی