عەباس عەبدولڕەزاق
سێ رۆژ لەمەوبەر، ﯾــﺎن لەوانەیە سێ ﺳــــﺎڵ بێت، کەس نازانێت بە تەواوی، سێبەرەکەم دﯾﺎرنەﻣﺎ.
لە سەرەﺗــﺎدا ﮔــوﻣــﺎﻧــم هەﺑــوو کە ئەمە تەﻧـها رەوانەﮐردنێکی ﮔــوﻣڕا و تیشکێک ﺑــووبێت لە ئاوێنەکەوە، ﯾﺎن ﯾﺎرﯾیەﮐﯽ رووﻧـﺎکیی لە ﮔۆشەیەﮐﯽ ﻣـﺎڵە ﮐۆنەکەدا، ئەو ﻣـﺎڵەی لەسەر وێرانەی ﭘەرﺳـﺗﮕﺎیەﮐﯽ ﮐۆن دروﺳﺗﮑراوە، لەوێ راهیبێک دوای ﻧوێژی ﺋێوارە، دﯾﺎرنەدەﻣﺎ. هەﻣــــوو ﺋێـوارەیەک، دێمەوە بەر ئاوێنەیەکی رەﺷﮑـراوەی هێـﻠﮑەﯾﯽ، ئەوەی داﭘﯾـرەم، ﭘێش ئەوەی ﮐۆﭼﯽ دواﯾﯽ ﺑﮑﺎت، ﺑۆی بەﺟێهێشتبووم. سەﯾـری رووﺧــــﺳـﺎرە ﺑێـزارەکەمم دەﮐـرد لە ﺷــــوشەکەدا و ﭼــــﺎوم بە ﺑێـدەﻧـﮕیی لەگەڵ وێـنەکەم دەﮔۆڕیەوە... وێنەیەک زۆر ﺷێوەی لە ﺧۆم نەدەﭼوو، لە ﻻی راﺳـﺗیەوە ﮐورﺳﯾیەﮐﯽ ﺷﮑﺎو داﻧـراوە، بە دﯾوارﯾﮑﯽ زەرد هەﻟـﮕراو و قڵیشاوی ﮐۆنەوە هەڵواﺳراوە، وەک ئەوەی چاوەڕێی میوانێکبم، میوانێک کـــە هەرﮔـــــــــﯾز نەھﺎت. سێبەرێکیش وەک ﺑﯾـرەوەرییەﮐـﺎﻧﯽ سەری ﺧۆم، لەسەر دﯾـوارەکە راکێشراوە و ﯾـﺎریی دەﮐـات بەو سەردەﻣــــﺎنەی ئەم دﯾـوارە ﺑﯾـﻧﯾـوویەﺗﯽ، داﻧﯾـﺷـﺗـﺑـوو لەسەر ﮐـورﺳﯾیەکە و سەﯾـری دەﮐـرد، وەک ئەوەی ﭼﺎوەڕێی داوای لێبووردنێکم لێ بکات:
- ﺑۆﭼﯽ ئەم ژﯾﺎنە دەژﯾم؟
ئەم ﭘـرﺳﯾﺎرە هەﻣـوو شەوێک لە ﻧێوان ﻣـن و وێنەکەﻣـدا دەﺳـوڕایەوە، بەڵام ﺗـراژﯾدﯾﺎی راﺳـتەﻗﯾنە ئەو ﮐﺎتە دەستی پێ کرد، کە سێبەرەکە ﻗسەی ﮐرد... وێنەکەم شەوێکیان، بە دەنگێک کە بە دەﻧﮕﯽ داﯾﮑم دەﭼــوو، کاتێــــــــک ﮔۆراﻧﯾیەﮐﯽ ﻣـــﻧداڵانی ﺑۆ دەﭼرﯾم، پێش ئەوەی ﻣﻧداڵییەکەم لە ﺑﯾرەوەرﯾیەﮐﺎﻧم ﺑﺳڕدرێتەوە، وﺗﯽ:
- ئەی سێبەرە خەﻣﺑﺎرەکە، بەبێ ﻣۆڵەت لەسەر ﮐورﺳﯾیەکەﻣﺎن داﻧﯾﺷﺗووﯾت؟
سێبەرەکە، بە دەنگێک وەک ﮔﯾﭭەی بەﺟێهێڵدراوی ﻧﺎو کەﻧﯾسە، وەڵاﻣﯽ دایەوە:
- ﭼـوﻧﮑە ﺟێگەی ﺗـرم نەﻣـﺎوە... ئەو رووﻧـﺎﮐﯾیەی ﮐزەی ﭼـرای ﭘﺷـتەوە دەداتە بەر دﯾوارەکە، بەر ئەم دەکەوێت، ﻗەوارەی ﻣــن دروﺳــت دەﺑوو، ئەمە ﺟﯾﺎوازیەکەیەﺗﯽ، ﻣــن بەﻧــدم بە رووﻧــﺎکییەوە و ﺗۆ بەﻧدی ئاوێنەکەیت.
ﭘﺎﺷﺎن، هەردووﮐﯾﺎن خێسەیان ﻟﯽ دەﮐردم و سەﯾرﯾﺎن دەﮐردم و بە ھﺎودەﻧﮕیی وﭘﯾﮑەوە ﭘێیان وﺗم:
ﺗۆ ھۆﮐﺎری تێکچوونــــــــــی هەﻣــوو شتێکیت، ﺧۆت ﮔﯾل مەکە ﻧــــــﺎزاﻧﯾت چیت ﮐردووە؟
هەوڵمدا لەﻧێوان دﯾوار و ﺷــوشەکە هاوسەنگییەک راﮔــرم، بەڵام ﮐﺎت نەﻣــﺎ و لە دەﺳــﺗم دەرﭼـــــــوو، ﺑـــــــۆم ﮐۆنەﮐرایـــــەوە و نەﺧــشــــــــــــــــــەی ﺑﯾرەوەرﯾیەﮐﺎﻧــــــــم لە ﺷـوشەکەدا ﺷﮑﺎ و وردوﺧـﺎش ﺑـوو.
ســــــەرم ﭘــــــــڕﺑـوو لەو رۆژانــــــــــەی کە تێــــــپەڕی بـــــــــــــــوون، ﺷــــﺎرەﮐــﺎﻧﯾــش وەک دەﻧــﮕﯽ ﮔۆراﻧﯾیەﮐــﺎﻧﯾــﺎن دەﺑﯾــﺳــرانەوە، هەﻣــوو ﺷــﺗﯾﮏ دەﺳـڕدرانەوە و ﺋــﺎسەواریان ون دەبوو، ﺟــوڵە و ﺷــوﯾنەوارﯾﺎن نە دەما. بە خەون نەبێت، کەس ﺑﯾری ﻧﺎیەتەوە، بەﯾﺎﻧﯾیەک زوو لە ﻗوژﺑﻧﯾﮑﯽ ﻧﺎو ﻣﺎڵە ﮐۆنەکەدا، سێبەرەکەمم ﺑﯾﻧﯾﯽ لەبەردەﻣما داﻧﯾﺷﺗﺑوو، بە دەﻧﮕﯾﮑﯽ ﭘڕ و بەرز و ﺋﺎرام، پێی وﺗم :
- ﻧﺎتەوێت ﺑﭘرﺳﯾت ﻣن ﮐێم؟
ﻣــــن ﭼــــﺎوەڕێی ئەوەم دەﮐرد هەر یەکشەممان سێبەرەکە بێت، کەﭼﯽ وانەبوو
- کێیت؟ هەر کەسێک ﺑﯾت.
دەﺳـــﺗﯾﺎﻧﮑرد بە ﺳڕﯾنەوەی رۆژاﻧﯽ یەکشـــــەﻣـــمە لــــــــە رۆژﻧـــﺎمەﮐﺎندا، ﺋﯾﺗر ﻧـــﺎﺗـــواﻧﯾن ﺑـــزاﻧﯾن کەی رۆژەﮐﺎﻧﯽ دیکە دەدۆزﯾنەوە .
سێبەرەکە پێکەنی... وەک ﻗﯾژەی دەرﮔﺎیەﮐﯽ ﮐۆن و ژﻧﮕﺎویی
- ﺗو کێیت؟ ﺗۆ ﮔﺎڵتەم پێ دەکەﯾت؟ ﺧﺎوەنەکەت لە ﮐوێیە؟
نەﻣـﺎ ﺳـڕایەوە، هەر وەک یەکشەﻣـمە، هەر وەک داﯾﮑت، کە لە...
- ﻧـﺎﺑﯾﻧﯾت، سێبەرەکەت لەگەڵت ﻧﯾیە؟
ﭼێشتخانەیەک، لــــــــە ﻧﺎرووﻧﯾﯾــــــــدا دﯾﺎرنەﺑوو، دواﺗر هەزار و یەک ﻗسەﯾﺎن ﺑۆ هەڵبەست.
سەﯾری دەوروبەرم ﮐرد، بەڵام تەﻧﯾﺎ خۆڵی ﻣﯾژووی لەﺑﯾرﮐراوی دﯾوارەﮐﺎن ﺑـــوو، ﺟـــلو بەرﮔﯽ ﺑﯾرەوەرﯾیە ﮐۆنەﮐﺎﻧﯽ تێدا هەڵخــراوە، بە ﺟــﻠﮕﯾرە کۆت و بەﻧــد ﮐراوە، ﺑۆﻧﯽ ﺧــوێن و دەﻧﮕﯽ سەﺑیی ﮐردﻧﯽ تیدایە و ﺷﻣﺷـــــــﯾری جەهل رۆڵ دەبینێ، ﺋـﺎیەتەﮐﺎﻧﯽ ئەﻧـﻔﺎل دەﺳـووڕﯾنەوە، داوای ﮔۆڕی بــــــــەکۆمەڵی زۆرﺗر دەکەن.
- ﺋﯾﺗر، ﺗۆ کێیت؟
- ﻣـــــــن ﻧﯾـــــــــــــــــــــوەی سێبەرەکەتەم...نیوەکەی ﺗــــر دزراوە ، ﯾـﺎن ﮐـراوە بە هەڵم، ﯾـﺎن لەگەڵ خەونە جێبەجێ نەﮐراوەﮐﺎن رۆﺷﺗووە.
ﭘﺎﺷﺎن، بە دەنگێکی ﭘڕ لە ﺣەﺳرت کە ﮔرﯾﺎﻧﯽ ﻧﺎخ، لە گەروویدا ﮐۆبۆتەوە وتی:
- ﺋێـمە، ﻣـــــــن و ﺗۆ راﻣــــﺎن دەﮐـرد بە دوای رووﻧــــﺎکیی، بـــــــە دوای ھﯾـوادا، بە دوای ﮔۆرانیی و خەوندا... بەڵام دەﺳــﺗﯾﺎﻧﮑرد بە ﺳڕﯾنەوەی رۆژەﮐﺎﻧــﻣﺎن. ﺧۆشەوﯾﺳﺗﯽ، ﭼــﺎوﺑــﺎزی، ﺧۆﻧــواﻧــدن لـــــــەبەراﻣـــبەر ﮐﯾژۆڵەﮐﺎن و ﮔۆراﻧﯾیەﮐﺎندا، ﻣـــﻧداڵیمان ﮐﺎتێ سێبەرێکی ﺑﭼﮑۆلە ﺑـــوو، سەرﺗـــﺎ لێت دەﺗـرﺳـﺎم، دواﺗــــــــــــــــــــــــر ﺑـووﯾن بە ھـﺎورێ، ﻣـن لەبیرم دێت، ﮐﺎتێک لە داﯾﮏ ﺑـووﯾت یەکەمجار ﻣـن ﺳﯾبەرت بـووم، لە سەر دەوارەکەوە سەﯾرم دەﮐردﯾت و ﺗۆ دەﮔـرﯾﺎﯾت... ﺋﯾﺳﺗﺎ ﺗۆ بەتەﻧﯾﺎ ﻣـﺎوﯾت، لەبەر خۆتەوە دەڵیت: ئەمە چ ﻗدەرﯾﮑە، چۆن لەدایکبووم ئاواﯾش دەبێ ﺑرۆم.
وێنەکەم لە ﺷوشەکەدا پرسی:
- ﺧﯾرە هەﻣوو رۆژێک، لەسەر ئەو ﮐورﺳﯾیە ﺷﮑﺎوە بەراﻣبەرم دادەﻧﯾﺷﯽ و زەق زەق لێم دەڕواﻧﯾت؟
سێبەرەکە راﭼڵەکی و وەک ﭘەڕەیەک لە ﮐـﺗێـﺑێکی ﮐۆﻧﯽ سەردەﻣﯽ ﺗﺎریکیی بەدەﺳتەوە بێت، ھﺎواری ﮐرد:
ـ ئەم دﯾـوارە ﻣﯾـراﺗﯽ ﺋێـمەیە، بەڵام تۆ ﻧــــﺎﺗــــواﻧﯾـت ﮐـورﺳﯾیە ﺷﮑـﺎوەکە بە جێ بهێڵیت، ﺗۆ داﻧﯾﺷﺗووﯾت و ﻣﻧﯾش ﻗەوارەیەﮐﯽ ﻗﯾزەوﻧم لێدەرﭼوە ، ﻣن ﭼﺎوەڕێم داﻧﯽ ﭘﯾدا بنێیت و بڵێیت ...
- دان بەﭼﯾدا بنێم؟
ـ دان بەوەدا بنێ کە تەﻧﯾﺎ ﺑﯾرەوەرییەکانت ﻣﺎونەتەوە.
لەپڕ بێدەنگییەکی ﻗووڵ بەسەر ﻓەزاکەدا زاڵ دەبێت!
ﮔـرﯾﺎم و سێبەرەکەشم ﮔـرﯾﺎ... ﺋـوﻗـرەم لـــــێ بڕا و وێنەکەشم ﺋـوﻗـرەی لـــــێ بڕا، لەﻧـﺎو ﺋـﺎوﯾنەﮐدا بە ﭼــواردەوری ﺧۆیدا دەﺧــوﻻیەوە، دﯾوارەﮐۆنەکە ھﯾﻧدە ﮔــرﯾﺎ هەﻣــوو ﭘــﺎنـﺗﺎﯾیەکەی ﺑــوو بە تەڕەﺷــوع، گریانەکە ﺋـﺎوێنەکەی تێکدا و رەﻧﮕﯽ زﯾوﯾﻧﯽ لێ داﻣـﺎڵـــــــی و رەﻧﮕﯽ ﻗـﺎوەﯾﯽ ﺳـوﺗـﺎوی ﮔـرتەﺧۆ، هەﻣـووﯾﺎن لەگەڵما ﮔرﯾﺎن.
ﭘـﺎﺷـﺎن، سێبەرەکە لێم ﺟﯾﺎ ﺑـووەوە، وێنەکەش وەک ﺑـﺎرانی ﻧـﺎو شەقامەکانی شارێک، لە ﺷـوشەکەدا دڵۆپ دڵۆپ ﺗوایەوە و کەش و هەوا تەﻣﺎوی ﺑوو، هیچ دﯾﺎر نەﻣﺎ، بە تەﻧﯾﺎ ﭼوومە ﻧﺎو ﺗﺎرییەکی ﻗووڵ و دەﻧﮕﯽ ﮔـرﯾﺎﻧﯽ ﻣـﻧداڵیم دەهاتە ﮔـوێم.
سێبەرەکەم ﭘـﺎش ﺧۆم بە جێماوە، سەرگەردان لە ﻧﺎو ﻣﺎڵە کۆنەکەماندا دەﺳووڕێتەوە و بە دوای ئەو رۆژﮔﺎرەدا دەگەڕێت کە ﭘﯾﮑەوە ﺑووﯾن.