لیژنەیەکی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عیراق رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ 81 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکە، لەو بڕە تەنیا 31 هەزار بەرمیل لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە دەکرێت، چونکە 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردێت.
بڕیارە وەزارەتی نەوت بە نووسراوێکی رەسمی وەزارەتی دارایی لە ئەنجامەکان ئاگاداربکاتەوە.
هۆکاری کەمبوونەوەکەش بۆ 48 هێرشی درۆنی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دەگەڕێتەوە.