نەوڕەسەکانی ڤێنیسیا

12:29 - 2022-08-21
ژینگە
942 جار خوێندراوەتەوە
نەوڕەسەکان بوونەتە سیمایەکی دیاریی ڤێنیسیا

شاری ڤێنیسیای ئیتالیا ژمارەی دانیشتوانی چارەکە ملیۆنێکە، ساڵانە ملیۆنان گەشتیار سەردانی دەکەن، ئەو شارە خانووەکانی لەناو ئاو دروستکراوە و میوانەکانی بە بەلەمی بچووک لەناو کۆڵانەکانی گوزەر دەکەن، ئەو شارە پڕیەتی لە هۆتێل و چێشتخانە و سەرچاوەی سەرەکی داهاتەکەی گەشتیارانن.
هەر لە سەدەی یانزەوە زیاتر لە 500 نێر و مێی جووت باڵندەی نەوڕەس هەیە، کە هەمیشە هاوڕێیەتی گەشتیاران دەکەن و خەڵکی وێنەیان لەگەڵ دەگرن وێڕای جوانکردنی ژیان و نیشاندانی دیمەنی دڵڕفێن و ئەکتیڤکردنی ژینگە، بوونەتە سیمایەکی دیاری ئەو ناوە، شارەوانی خواردنی تایبەتی بۆ نەوڕەسەکان دابینکردووە و ئەوەی خواردنیان بداتێ بڕی 500 یۆرۆ سزا دەدرێت، بەڵام زۆرجار دەبنە سەرئێشە و کێشە بۆ خاوەن چێشتخانە و گەشتیارەکان، چونکە دەچنە سەر مێز و سفرەی خەڵک و دەنوک لە خواردنەکان دەدەن و دەیڕفێنن، جگە لەوەش سەرمێزەکان پیس دەکەن بۆیە خاوەن چێشتخانەکان و ناچاردەبن ژەمێکی تریان پێشکەش بکەن.
ئەو شارە دەمێکە ئەو کێشەیەی هەیە بەدوای چارەیەک دەگەڕێن تا ئەو ئەتوارەیان پێ تەرک بکەن، ئەم هاوینە بیریان لەوە کردووەتەوە بە دەمانچەی ئاو هەڵیانفڕێنن، ئێستا ئەو بڕیارە کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و شارەوانی ژمارەیەکی زۆر لە دەمانچەی ئاوی داوەتە خاوەن چێشتخانە و هۆتێل و کرێکارەکان و کارمەندانی خزمەتگوزاری، هەر کاتێک ئەو نەوڕەسانە بیانەوێت بنیشنە سەر مێزەکان بێ ئەوەی ئازاریان بدەن بەو ئاوە لێیان دەدەن ئەو دەمانچەیەش رەنگی پرتەقاڵی و فسفۆڕیە خۆی لەخۆیدا نەوڕەسیش حەزی لەو رەنگە نیە و کاتێک ئەو رەنگە فسفۆڕیە دەبینێت دەترسێ و لێی دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوە: Travelbook

بابەتە پەیوەندیدارەکان