زەوی چووەتە چاخێکی نوێوە

06:53 - 2023-07-15
ژینگە
661 جار خوێندراوەتەوە


هەڤاڵ هاوار

لێکەوتەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا، زانایانی هەموو بوارەکانی بە تەواویی سەرقاڵکردووە.

زانایانی بواری جوگرافیا لە ئەمریکا، سەرقاڵی توێژینەوەیەکی گرنگن.

بە لێکۆڵینەوە لە بەرد و تاوێر و چینە نیشتووەکانی زەوی، دەیانەوێ قۆناغی ژیانی سەرزەوی ئاشکرا بکەن.

بەشێکی زۆری زاناکان، پێیان وایە گۆی زەوی چووەتە قۆناغێکی نوێوە.

هەروەک چۆن لە رابردوودا چاخی سەهۆڵبەندان و چاخی بەرد تێپەڕێنراوە.

هاوکات ئێستا چاخێکی نوێی زەوییە و پێویستە سەرچەم بوونەوەرەکان خۆیان بۆ گۆڕانکاری گەورەتر ئامادە بکەن.

هەروەها زاناکان ئەوەشیان ئاشکرا کرد، مرۆڤ گۆڕانکارییەکانی سەر زەوی خێرا دەکات.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان