کارمەندە گرێبەستەکانى لقى سلێمانىی کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، بە بڕیارێکى دادگاى کارگێڕى عیراق، کرانە هەمیشەیی.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای کارگێڕیی عیراق، بڕگەى یەک و دووی ماددەى 67، پێویستە ئەو کارمەندە گرێبەستانەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کە کارەکانیان بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە، ببنە هەمیشەیی.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەش 45 کارمەندى لقی سلێمانی کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عیراق کە گرێبەست بوون، دەبنە کارمەندی هەمیشەیی.