لە 11ــەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی خوشك و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەكراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ كەسوكاری سەربەرزیان.
لە مێژووی دوور و نزیكدا ئێزدییەكان دەیان جار كەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەكوژی و جینۆسایدەوە، كە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا.
بۆ ئەوەی جارێكیتر رووبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەكی تر نەبنەوە، ئەركی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانیان بین.