دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ئەكاونتەكەی خۆیدا لە سۆشیال میدیا، هەڕەشەی ئەوەی لە هیندستان كرد، كە تاریفەی گومرگیی زیاتر بەسەر كاڵا و شمەكەكانیدا دەسەپێنێت، لەبەر ئەوەی نەوت لە روسیا دەكڕێت.
وتیشی: هیندستان نەوتێكی زۆر لە روسیا دەكڕێت بە نرخێكی هەرزان و لە بازاڕ دەیفرۆشێتەوە بە قازانجێكی زۆر. لە وەڵامدا بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند: هەڕەشەكانی ترەمپ هیچ پاساوێكی نییە و وڵاتەكەیان بەرگریی لە بەرژەوەندییەكانی خۆی دەكات.
ئەلعەرەبییە بزنس