وەزیری وزەی سوریا سەردانی عیراق دەكات

11:08 - 2025-08-10
ئابووری
73 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی خستنەوەگەڕی بۆریی گواستنەوەی نەوتی (كەركوك - بانیاس).
ئاماژەی بەوەشكرد، بە خستنەوەگەڕی ئەو بۆرییە، سوریا قازانجێكی زۆر دەكات، چونكە بە ئاسانی نەوتی پێدەگات و خەرجییەكی زۆری لە هاوردەكردنی سووتەمەنیدا بۆ دەگەڕێتەوە.
چاودێران دەڵێن: خستنەوەگەڕی ئەم هێڵە لە قازانجی عیراقیشە، چونكە دەبێتە دەرچەیەكی تر بۆ هەناردەكردنی نەوت.
سۆمەرییە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان