لە پاڵەوانێتیی فۆرمۆلا وەنی ئەمساڵدا، تادێت ركابەریی و ململانێیەكانی نێوان هەردوو شۆفێری تیپی ماكلارین (ئۆسكار بیاستری و لاندۆنۆریس توند تر دەبن و ركابەرییەكەیان گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی هونەری.
ئەم دوو شۆفێرە، ئەمساڵ ئاستێكی نموونەیی و بێوێنە پیشان دەدەن و هیچ هیوایەكیان بۆ شۆفێرەكانی تر نەهێشتۆتەوە تەنانەت پلەی دووەمیش بگرن و هەموویان بۆ پلەی سێیەمیی بەشداریی دەكەن، ئێستا ئۆسكار بیاستری یەكەمی ریزبەندیی گشتییە بە 284 خاڵ، لاندۆ نۆریسیش دووەمە بە 275 خاڵ، واتە جیاوازی خاڵەكانیان تەنیا 9 خاڵە، ماكس ڤێرستاپین لە تیپی رێدبۆڵ، نزیكترین شۆفێرە لێیانەوە و سێیەمی ریزبەندییە و خاوەنی 187 خاڵە، واتە ڤێرستاپین 88 خاڵ لەدوای نۆریس و 107 خاڵیش لەدوای بیاسترییەوەیە، ئەمەش رێژەیەكی زۆرە.
لاندۆ نۆریس و ئۆسكار بیاستری لە كۆی ئەو 14 قۆناغەی پاڵەوانێتییەكە كە تا ئێستا كراون، تەنیا لە قۆناغی دەیەمی كەنەدادا نەچوونەتە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن(پلیكانەكانی یەكەم تا سێیەمی)، بەپێچەوانەوە 13 قۆناغەكەی تر، یان هەردووكیان یەكەم و دووەم بوون، یان هەر نەبێت یەكێكیان لەسەر پلیكانەی سەركەوتەنەكانی یەكەم تا سێیەم بووە:
*7 قۆناغ یەكەم و دووەم بوون.
* 3 قۆناغ یەكەم و سێیەم بوون.
*1 قۆناغ نۆریس یەكەم بووە.
*1قۆناغ نۆریس دووەم بووە.
*1 قۆناغ بیاستری سێیەم بووە.
*1 قۆناغیش هیچیان یەكەم تا سێیەم نەبوون.
لە قۆناغی شەشەمەوە تا ئەم قۆناغەی هەنگاریا، هەردووكیان لە پلیكانەکان دانەبڕاون تەنیا لە دەیەم قۆناغی كەنەدا نەبێت:
*قۆناغی شەشەم (بیاستری یەكەم و نۆریس دووەم).
*قۆناغی حەوتەم (نۆریس دووەم و بیاستری سێیەم).
*قۆناغی هەشتەم (نۆریس یەكەم و بیاستری سێیەم).
*قۆناغی نۆیەم (بیاسری یەكەم و نۆریس دووەم).
*قۆناغی دەیەم (هیچ پلەیەكی یەكەم تاسێیەمیان نەگرتووە).
*قۆناغی یانزەیەم (نۆریس یەكەم و بیاستری دووەم).
*قۆناغی دوانزەیەم(نۆریس یەكەم و بیاستری دووەم).
*قۆناغی سیانزەیەم (بیاسری یەكەم و نۆریس دووەم).
قۆناغی چواردەیەم(نۆریس یەكەم و بیاستری دووەم).
بە قۆناغی هەنگاریا، كۆی ئەو قۆناغانەی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەن كە تائێستا بەڕێوەچوون، گەیشتنە 14 قۆناغ، ئێستا 10 قۆناغی تری پاڵەوانێتییەكە ماون بكرێن كە 14 یەمینیان قۆناغی هەنگاریا بوو، رۆژی 3 ی ئەم مانگە(ئابی 2025) كراوە.
لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا، ئۆسكار بیاستری ئوسترالی و شۆفێری تیپی ماكلارین بۆ جاری پێنجەم چووەوە سەر پلیكانەی یەكەمیی ئەم پاڵەوانێتییە، لاندۆرنوریسی هاوڕێی كە ئەمیشە لە هەمان تیپە دووەم و شارل لۆكێری مۆناكۆیی سێیەم بوو
رۆژی یەكشەممە 27/7/2025 قۆناغەی بەلجیكا بەڕێوەچوو كە 13 یەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو بەڕێوە بچێت، بەم قۆناغە پاڵەوانێتییەكە ناوەڕاستی وەرزی خۆی تێپەڕاند و دواتر یەكەم قۆناغی نیوەی دووەمی كرا.
لە قۆناغی بەلجیكا كە 13 یەمین قۆناغی پاڵەوانێتییەكە بوو بەڕێوە بچێت، هەردوو شۆفێری تیپی ماكلارین (ئۆسكار بیاستری یەكەم و لاند نۆریس دووەم بوو)، شارل لۆكێریش سێیەم بوو.
پاش تەواو بوونی 14 قۆناغ لەم پاڵەوانێتییە، هەردوو شۆفێرەكەی تیپی ماكلارین (لاند نۆریس و ئۆسكار بیاستری) باشتر پلەكانی یەكەم و دووەمی ریزبەندیی گشتی پاڵەوانێتییەكەیان گرتووە و ئۆسكار بیاستری بە 284 خاڵ یەكەم و لاندۆ نۆریس بە 275 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی گشتی گرتووە و بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی شۆفێری تیپی رێدبۆڵەوەن.
ریزبەندیی
تەنیا ماكس ڤێرستاپین و راسڵ ولۆكێر و هامیڵتۆن توانیویانە كۆی خاڵەكانی سنوری 100 ببڕبت، ئیتر شۆفێرەكانیتر هەموویان لە خوار 100 خاڵەوەن:
1- ئۆسكار بیاستری-ئوستورالیا (ماكلارین-284 خاڵ).
2- لاندۆ نۆریس-بەریتانیا (ماكلارین-275 خاڵ).
3- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (رێد بۆڵ-187 خاڵ).
4- جۆرج راسل - بەریتانیا (مارسیدیس-172 خاڵ).
5- شارل لۆكێر - مۆناكۆ (فیراری-151 خاڵ).
6- لویس هامیڵتۆن - بەریتانیا (فیراری-109 خاڵ).
7- ئەندریا كیمی ئەنتۆنێللی-ئیتاڵیا(مارسیدیس-64 خاڵ).
8- ئەلیكسەندەر ئالبۆن-تایلەند (ویلیامز-54 خاڵ).
9-نیكۆ هۆڵكنبێرگ –ئەڵمانیا (ساوپەر-37 خاڵ).
10- ئیستیپیان ئاكۆن-فەرەنسا (هاس-27 خاڵ).
قۆناغەكانی تر
ئەم مانگە، ئابی2025، یەك قۆناغی تری پاڵەوانێتییەكە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت:
*قۆناغی 15 لە هۆڵەندا - 31/8/2025.