وردەکاریی پرۆژەی ئاكپارتی بۆ پرۆسەی چارەسەری

02:14 - 2025-08-12
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا (ئاكپارتی) ئامادەكاری بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسایەكی سەربەخۆ و تایبەت دەكات، كە ببێتە بناغەی پرۆسەی چارەسەری لەو وڵاتەدا.
ئاكپارتی دەستی بە ئامادەكارییەكانی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسایەكی سەربەخۆ لە یاساكانی دیكەی توركیا و تایبەت بە پرۆس چارەسەری كردوو، كە بە پەسەندكردنی دەبێتە یاسای پرۆسەكە و سەرجەم رێكارەكانی دوای چەكدانان لە گەڕانەوە و تێكەڵبوونەوە لەگەڵ كۆمەڵگە لە خۆدەگرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیای توركیادا بڵاوكراونەتەوە، ئاكپارتی بۆچوونی وایە بەهۆی ئەوەی یەكەمجارە رێكخراوێك خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، یاساكانی توركیا شتێكی تایبەتیان بەو دۆخە نییە و لەوبارەیەوە كورت دەهێنن. بۆیە پرۆسەكە پێویستی بە بناغەیەكی یاسایی نوێ و تایبەت بە خۆی هەیە.
ئاماژەبەوەشكراوە،ئەگەر ئەو پرۆژەیاسایەی ئاكپارتی سەرقاڵی نووسینەوەی رەشنووسەكەیەتی بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو سیاسەتمەدارانەی پارتی دەم ئازاد دەكرێن، كە "بە تاوانەكانی ئەندامێتی، هاوكاری، بەڕێوەبردنی رێكخراوی تیرۆریستی و پڕوپاگەندە"، زیندانیكراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان