سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ دەکەن

11:15 - 2025-08-13
عیراق
79 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمار چاوی  کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و باس لە پرس و دۆسێکانی ناوچەکە و رۆڵی عیراق و هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، کرا.
دوێنێ، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار چاوی  کەوت بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی وڵاتەوە کرا و جەخت لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هێزە نیشتمانییەکان کرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و پلانەکانی کە ئامانجیان بەدیهێنانی گەشە و خۆشگوزەرانییە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا و پێویستیی دابینکردنی هەموو رێکارێک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە خرایەڕوو، بەتایبەتی لە رێگەی بەشداریی بەرفراوانی دەنگدەران و هەڵبژاردنی نوێنەرانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەک کە خواستی هاووڵاتیان بەدیبهێنێت و داواکارییەکانیان بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی گشتگیر جێبەجێ بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان