بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاگرەکەی چیای باڵەکیان بە ئەنقەست کراوەتەوە

02:24 - 2025-08-13
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە لە چیای باڵەکیان "دەستی ئەنقەستی لەپشتە" و داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە بکەن و تۆمەتباران بدۆزنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانی، تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا 10 جار ئاگر لەو چیایە کەوتووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی دوایین ئاگرن. 
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاگرەکان زیانێکی زۆریان بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە و تا ئێستا لە سنوورەکە 550 دۆنم زەوی سووتاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان