ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بەسەرۆكایەتی محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووە و رەزامەندی درا بە كردنەوەی پۆرتاڵێكی ئەلیكترۆنی كە ئاسانكاری دەكات بۆ پرۆسەی پێدانی مۆڵەت بۆ ئەو پڕۆژە پیشەسازیانەی كە هەموو مەرجەكانی تێدایە لە ماوەی 15 رۆژدا لە بەرواری پێشكەشكردنی داواكارییەوە.
هەروەها پێویستە وەزارەت و ئۆرگانە كەرتییەكان نامە پێشكەش بكەن سەبارەت بە تەواوكردنی پڕۆژە پیشەسازییەكان لە رێگەی پۆرتاڵی ئەلیكترۆنییەوە.
لای خۆیەوە عەلی عوسمان، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری پیشەسازی رایگەیاندووە، جێگای خۆیەتی ئێمە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بۆ بە ئەلیكترۆندكردنی دام و دەزگاكانی حكومەت سوود لە دروستكردنی پۆرتاڵێكی بەو شێوەیە بكەینەوە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رۆتینی كارگێڕی لە دامەزراندنی كارگەكانی كەرتی پیشەسازی و پێدانی مۆڵەت پێیان كە ئەمەش دەبێتە رێگا خۆشكەر بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.