دوای کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئەمریکا، چەند سەرکردەی وڵاتێکی ئەوروپا، راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا، جەخت لەسەر بەردەوامیی پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکرانیا دەکەنەوە و فشار دەخەنە سەر روسیا.
راگەیاندراوە هاوبەشەکە لە لایەن ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەڕچووە، کە بریتین لە فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، دوای ئەوەی ترەمپ لە ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتن ئاگاداری کردوونەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، سەرکردە ئەوروپییەکان رایانگەیاندوە، پێشوازی لە هەوڵەکانی ترەمپ دەکەین بۆ وەستاندنی خوێنڕشتن لە ئۆکرانیا و کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام.