وەزارەتی دادی عیراق یاسای چاکسازی و دەستبەسەرکراوان هەموار دەکاتەوە

10:36 - 2025-08-16
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای کاروباری چاکسازی و دەستبەسەرکراوان، وەزارەتی دادی عیراق دوو لیژنەی تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بەشی چاکسازیی گەوران و نەوجەوانان پێکدەهێنێت، لیژنەکان توێژینەوەیەک بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی هەمواری یاسای چاکسازی و دەستبەسەرکراوان ئامادە دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دادی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، رەشنووسەکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای کاروباری چاکسازی و دەستبەسەرکراوان دەبێت، بەجۆرێک، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی دامەزراوە چاکسازییەکان، لە رووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانەوە بە زیندانییەکان و گرتنەبەری میکانیزمی نوێ بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لەناو دەستبەسەرکراوندا.

بەپێی راگەیاندراوەکە، خالید شوانی وەزیرى دادى عیراق، رێنمایی بۆ پێکهێنانی دوو لیژنەی تایبەتمەند دەرکردووە، کە بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی یاساکەی ئێستا دەکەن و پێشنیازی چارەسەر دەکەن، بە رەچاوکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان