پاکستان؛ بەهۆی لافاوەوە هەزار کەس گیانیانلەدەستدا

12:08 - 2022-08-27
جیهان
491 جار خوێندراوەتەوە

بەھۆی باران بارین و لافاو لە پاکستان نزیکەی ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان ملیۆن کەسیش زیانیان بەرکەوتووە.
حکومەتی پاکستان لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ تاوتوێکردنی چۆنێتی روبەڕوبونەوەی باران بارین و لافاوی بەھێز کە ناوچەیەکی بەرفراوانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد بەھانای خەڵکەوە بچێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڵاویکردەوە، باران بارین و لافاو کاریگەریی  لەسەر 30 ملیۆن کەس ھەبووە لە سەرتاسەری وڵاتەکە و بەوھۆیەشەوە تا ئێستا نزیکەی ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەشی کردووە لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، بۆ ئەوەی داوای کۆمەک و ھاریکاری فریاگوزاری لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بکات.
ناوەندی چاودێری کەشناسی پاکستان بڵاویکردەوە، رێژەی باران بارین لەم وەرزەدا لە چاو ساڵانی ڕابردوودا بەڕێژەی 200٪ زیادیکردووە، بەشێوەیەک ماوەی 70 ساڵە پاکستان باران بارین و لافاوی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان