سەرۆکی دەوڵەتی یاسا پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

10:09 - 2022-08-29
کوردستان
688 جار خوێندراوەتەوە

نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
مالکی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خۆشحاڵم پیرۆزباییەکی گەرمتان لێبکەم بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دەشڵێت، ھیوای سەرکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بۆ ئێوە و برا و کادر و ئەندامەکانی یەکێتی و گەلی کوردستان دەخوازم.

#پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان