قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەھلی حەق پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.
خەزعەلی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کردوە، رایگەیاند، جوانترین پیرۆزبایی لە برامان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی و ھیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و براکانی دەخوازین لە سەرکردایەکیتی یەکێتیدا.
دەشڵێت، ھیوامان وایە ئەم نوێبوونەوەیە رۆڵی کاریگەری ھەبێت لە پاراستنی یەکڕیزیی وڵاتەکەمان و ھۆکارێک بێت بۆ پێشکەوتنی زیاتر و گەشەسەندنی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەگشتی و کەسوکارمان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی.