عەمار حەکیم رابەری رەوتی حیکمە پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ ھەڵبژاردنی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
عەمار حەکیم لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کردووە، ھیوای خواستووە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھەمان ئەو پەیڕەو و کارنامەیەوە بەردەوام بێت کە سەرۆک مام جەلال گرتبویەبەر و لەگەڵ تەواوی ھاوبەشە سیاسییەکانی تردا بەگیانێکی نیشتمانی کار بکات بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی.