کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە ھەولێر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
ئەرشاک مەنۆکیان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، متمانەم ھەیە کە لە سەرۆکایەتی زیرەکانەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا، یەکێتی بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، بڕوام وایە کارەکانت وەک سەرۆکی یەکێتی دەبێتە ھۆی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو گەلەکەمان.