عادل عەبدولمەهدی پیرۆزبایی لەسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

02:52 - 2022-08-29
کوردستان
981 جار خوێندراوەتەوە

عادل عەبدولمەھدی کەسایەتی سیاسی و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
لەو پەیامەدا عادل عەبدولمەھدی دەڵێت، برای بەڕێزم بافڵ جەلال تاڵەبانی، پیرۆزبایی لە ئێوە و خوشک و برایانی یەکێتی دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوە باشترین شوێنگرەوەی سەرکردەی مەزن سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی باوکتانن.
دەشڵێت، ھەمیشە باوەڕمان بەو رۆڵە ھەبووە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شۆڕش و یەکڕیزی و چاکسازی گێڕاویەتی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و ھەرێمی و دەرەکی، باوەڕی تەواویشمان بەوە ھەیە کە ئێوە یەکڕیزیی یەکێتی و گۆڕەپانی کوردستانی و عیراق پتەو دەکەن و سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن کە متمانەی گەل بە لایەنە سیاسییەکان قووڵبکەنەوە بۆ چاکسازیی بنەڕەتی کە وڵاتەکەمان لەم رەوشە ئالۆزەدا پێویستی پێیەتی.

 

#پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان