بەڕێز بافڵ جهلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانەوە بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و راسپاردنتان بەو ئەرکە گرنگە، بەرپرسیارێتییەکی قورسە و پێسپاردنی مێژووی پڕ سەروەریی یەکێتی و ئەمانەتی رووباری خوێنی شەهیدەکانی و کەلتوری سیاسیی میانڕەوانەی سەرۆك (مام جەلال)ە، لە قۆناغێکی سەخت و لە سایەی هەلومەرجێکی هەستیاری هەرێم و عیراق و ناوچەکەدا.
لەو روانگەیەوە هیوادارم بەبڕیار و هەڵوێستی دروست، هاوشان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان، رۆڵی کاریگەر لە گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ عیراق و چەسپاندنی ئارامیی سیاسی و دەروونی بۆ هەرێمی کوردستان بگێڕن، بە ئاراستەی فەراهەمکردنی تەواوی ماف و ئازادییە گشتییەکان و خزمەتکردنی هاونیشتمانییان و وەڵامدانەوەی خواست و داواکارییە رەواکانیان.
د.رێواز فایەق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان