ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لەو پەیامەدا عەلاوی پیرۆزبایی ئەو متمانەیەی کردووە کە برایانی یەکێتی داویانەتە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی حزبەکە و ھیوای خواستووە یەکێتی لە سایەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا لەسەر ھەمان پەیڕەو و پڕۆگرام بەردەوام بێت لە پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوییە ھاوبەشەکان لە نێوان رۆڵەکانی عیراقدا.
ھەروەھا رایگەیاندووە، شۆڕشەکانی کورد دژی ستەم و دیکتاتۆری تەنھا شۆڕشی کوردی نەبوون بەڵکو شۆڕشی عیراقی بوون و یەکڕیزی گەلی کوردیش کلیلی یەکڕیزیی ھەموو عیراقییەکانە.
ئەیاد عەلاوی لەو پەیامەدا رایگەیاندووە، دڵنیان لەوەی کە بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکێتی بەردەوامی دەدات بەکارکردن لەگەڵ ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان بۆ راستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی.