دوو تۆمەتباری دیکەی تێرۆرستانی داعش لە قەزای بازیان دەستگیرکران

09:46 - 2022-08-31
کوردستان
467 جار خوێندراوەتەوە

پاش بڵاوبوونەوەی وێنە و دروشمی داعش لەئەکاونتی تایبەتی (ھ، م، ع) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە دانیشتووی قەزای بازیانە، تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (د، ف، ک) لەسەر وێنە و پۆستەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەکه.

چاوی هێزەکانمان کەوتە سەر وێنەو بابەتەکە، تیمە تایبەتەکانمان راسپێردران بۆ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران و دستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی تێرۆرستان و ئەنجامدەرانی تاوانەکە.
 
پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران لە 2022/8/27 بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (2) ی تیرۆر لە لایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیرکران کە لە نەتەوەی کوردن و راپێچی بەردەم یاسا و لێکۆڵینەوە کران.

هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە چاومان لەسەر هەموو ئەو گرووپ و تۆمەتبارانە دەبێت کە چاویان بەئازادی و ئارامی و سەروەری یاسادا هەڵنایەت و بەزووترین کات دەستگیردەکرێن و بڕیاری دادگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی

#ئاسایش

بابەتە پەیوەندیدارەکان