ئێواره‌ی رۆژی 20/6/2005، عه‌مید/ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان عه‌نه‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌زوور، له‌كاتێكدا به‌ره‌و شوێنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ڕۆیشت، له نزیك مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو خۆی پێدا ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا خۆی و هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كه‌ی (ئاری و به‌كر) شه‌هیدكران و گه‌یشتنه كاروانی نه‌مران.
شه‌هید ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، ساڵی 1964 له گوندی عه‌نه‌ب له دایكبووه و تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی خوێندووه، ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیكردووه به ریزه‌كانی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ساڵی 1982 پاش شه‌هیدبوونی (حه‌یده‌ر)ی برای بووه به پێشمه‌رگه له تیپی 11ی هه‌ورامان.
به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردیی كردووه و پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازابووه، ساڵی 1988 كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت له‌تیپی 11ی هه‌ورامان و ساڵی دواتر كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی كه‌رت له تیپی 33ی سورێن.
به‌شداری خوله‌كانی مه‌شق و پێگه‌یاندنی كردووه له شاری ئه‌هواز- ئێران.
ساڵی 1991 له تیپی 24 فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه و دواتر كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی تیپ له هێزی سێی هه‌ڵه‌بجه، پاشان جێگری فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی باڵامبۆ و دوای ئه‌وه‌ش كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن.
ساڵی 1993 كراوه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری و به‌رپرسی كۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، ساڵی 1994 كراوه‌ته ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زوور.
له ساڵی 1995دا كراوه به لێپرسراوی جێگرایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، دوای ئه‌وه‌ش به‌شداری خولی شه‌شه‌می ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی كردووه و سه‌ركه‌وتوانه ته‌واوی كردووه، به پله موقه‌ده‌م له هه‌مان جێگرایه‌تی لێپرسراوێتی پێدراوه.
له‌به‌ر لێهاتوویی كراوه به لێپرسراوی به‌شی قه‌زاكان له ئاسایشی سلێمانی و ساڵی 1997 له‌سه‌ر داوای فه‌رمانده‌یی گشتی (ه.پ.ك) له میحوه‌ری هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی میحوه‌ر.
له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی (جوندولئیسلام) له‌سه‌ر پێشنیاری مه‌كته‌بی سیاسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه و له‌به‌ر به‌رفراوانی سنووره‌كه، جێگرایهتییهكه كرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌زوور و كاك ئه‌نوه‌ریش پله‌كه‌ی كرا به عه‌مید و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بهڕێبهرایهتییه نوێیه‌ی پێ سپێردرا.
ساڵی دواتر درێژه‌ی به خوێندندا و ساڵی 2022 پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واوكردو داوای خوێندنی پێشكه‌شی زانكۆی سلێمانی كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئاڵۆزیی بارودۆخی ناوچه‌كه، كردی به مۆڵه‌ت.
شه‌هید ئه‌نوه‌ر به‌شداری چه‌ندین نه‌به‌ردی و شه‌ڕی قاره‌مانه‌ی كردووه، له‌وانه: ئازادكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1988، شه‌ڕه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی سێ و كاتی ئه‌نفاله‌كان، شه‌ڕه‌كانی پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ڕه‌كانی دژی تیرۆریستان.
جگه له خۆی دووبرای دیكه‌شی شه‌هیده به‌ناوه‌كانی (حه‌یده‌ر و حیكمه‌ت)، له ئێستاشدا سێ رۆڵه‌ی خزمه‌تی ئارامیی كوردستان و رێبازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.