لە پاكستان بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە تائێستا 1162 كەس، گیانیان لەدەستداوە

12:11 - 2022-09-01
جیهان
576 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە كە ماوەی چەند رۆژێكە زۆربەی شار و ناوچەكانی پاكستانی گرتۆتەوە، تائێستا 1162 كەس، گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «ژمارەی ئەو كەسانەی لە پاكستان لە 14ی حوزەیرانەوە تائێستا، بەهۆی بارانی وەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتۆتە 1162 كەس»، هەروەها «تائێستا 3554 كەسی دیكەش برینداربوون»، ئاماژە بەوەش دراوە «لە سەرانسەری پاكستاندا، بارانبارینی بەخوڕ و لافاو كاریگەریی لەسەر زیاتر لە 30  ملیۆن كەس هەبووە»، هەروەها «حكومەتی پاكستان باری نائاسایی راگەیاندووە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان