كۆمەڵەی حەوت: رێكەوتن لەسەر دانانی ئاستێك بۆ نرخی نەوتی روسیا

09:48 - 2022-09-05
جیهان
359 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرانی دارایی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت رێكەوتن لەسەر دانانی ئاستێك بۆ بارودۆخی نرخی نەوتی روسیا، بە ئامانجی كەمكردنەوەی تواناكانی پەرەپێدانی شەڕ لەگەڵ ئۆكرانیا، بەڵام روسیا دەڵێت: رێكەوتنی شتومەكی فرۆشراو بۆ ئەو وڵاتانە دەوەستێنین كە ئەو كۆتوبەندە بەسەر روسیادا دەسەپێنن.
دوای كۆبوونەوەیان لە رێگەی ئۆنلاینەوە، لای خۆیانەوە وەزیرانی دارایی كۆمەڵەی حەوت تەئكیددەكەنەوە لە نیازی سیاسەتێكی هاوبەش و جێبەجێكردنی ئابڵوقەیەكی تەواو بۆ خزمەتگوزارییەكان كە گواستنەوەی دەریایی بەهێز دەكات بۆ نەوتی خاو و بەرهەمەکانی  روسیا.

سەرچاوە، ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان