كۆرۆنا گەشەی مرۆڤ پێنج ساڵ دوادەخات

01:02 - 2022-09-09
جیهان
674 جار خوێندراوەتەوە

ژینەر محەمەد

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، جیهان پێنج ساڵ گەڕاوەتەوە دواوە و گەشەی مرۆڤایەتی بۆ ئاستی ساڵی 2016 گەڕاوەتەوە.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانە جیهانییەكانی دیكە 90٪ی وڵاتان لە ساڵانی 2020 بۆ 2021، لە گەشەی مرۆیی دواكەوتوون پێشبینیدەكرێت ئەو دواكەوتنە كاریگەریی نەرێنی بۆ سەر ئایندەی زۆربەی وڵاتان هەبێت، بەپێی ئەنجامی راپۆرتەكەش مرۆڤەكان زووتر دەمرن، كەمتر فێر دەبن، داهاتیان كەمدەبێتەوە. 
بەگوێرەی راپۆرتەكەش، سویسرا و نەرویج و ئایسلاندیش لە باشترینی جیهانن بۆ گەشەی مرۆیی و وڵاتانی ئەفریقی وەكو باشووری سوودان و نایجیر و چاد لە خراپترینی وڵاتانن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان