نیوزویك: روسیا ناتوانێت هێزەکانی لە ئۆكرانیا نوێبكاتەوە

12:25 - 2022-09-10
جیهان
618 جار خوێندراوەتەوە

هێزی سەربازی روسیا چیتر ناتوانێت پلانی فراوانخوازیی خۆی لە ئۆکرانیا جێبەجێ بكات چونكە هێزی سەربازیی ئۆكرانیا پڕ چەك كراون لە لایەن وڵاتانی دیکەوە.
بەپێی گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی، هێزی سەربازیی ئۆكرانیا دەتوانێت بە قورسترین شێوە وەڵامی هێرشەكانی روسیا بدەنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکان روسیا لەم جەنگەدا زۆرترین سەربازی بووەتە قوربانی و هێزەكەی لەڕووی ژمارەوە رووی لە كەمبوونەوە كردووە.
نیوزویک باسی لەوە كردووە كە روسیا هیچ هێزێكی سەربازی یەدەكی لە بەردەستدا نییە بۆ نوێکردنەوەی هێزەکانی لە ئۆکرانیا، ئەمەش لە کاتێکدایە كە روسیا یاسای سەربازی ناچاری هەیە كە دەتوانێت ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن و نیو گەنجی خۆبەخش وەربگرێت بۆ هێزەكانی.

#روسیا #ئۆكرانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان