ئەردۆغان: ئەمریكا تاكە وڵات نییە فڕۆكەی جەنگی بفرۆشێت

06:53 - 2022-09-10
جیهان
504 جار خوێندراوەتەوە

ئەردۆغان رایدەگەیەنێت، ئەمریكا تاكە وڵات نییە فڕۆكەی جەنگی بفرۆشێت بۆیە ئەگەر فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا نەفرۆشێت، ئەوا فڕۆکەی جەنگی لە وڵاتانی دیكەی دەكڕن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند: ئەمریكا تاكە وڵات نییە فڕۆكەی جەنگی بە وڵاتانی دیكە بفرۆشێت، بەڵكو هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا فڕۆكەی جەنگی دەفرۆشن، ئەگەر ئەمریكا رازینەبێت بە فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا، ئەوا لە وڵاتانی دیكەی دەكڕین.
ئەمەش لە كاتێكدایە توركیا سیستمی دژەموشەكی ئێس 400ی لە مۆسكۆ كڕیوە، بۆیە كڕینی فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 لە لایەن توركیاوە شكستی ھێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان