ئەمریكا ھاوردەكردنی نەوت لە روسیاوە قەدەغە دەكات

06:55 - 2022-09-10
جیهان
529 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریكا ھاوردەكردنی نەوت و بەرھەمەكانی روسیا بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات و دەشڵێت هەر لایەك پابەند نەبن بە تووندی سزا دەدرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریكییەكان، وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە  بڕیاریداوە هاوردەكردنی نەوت و بەرهەمەكانی روسیا، لە كەرتی حكومی و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت قەدەغە بكات و راشیگەیاندووە، ھەر لایەنێك پابەند نەبێت روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و بە تووندی سزا دەدرێت.
میدیا ئەمریكییەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، بڕیای قەدەغەكردنی هاوردەكردنی نەوت و بەرهەمەكانی روسیا تەنها بۆ حكومەت و كەرتی تایبەتی وڵاتەكەیانە و وڵاتانی دیكە ناچارنین پابەندی بڕیارەكەیان بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان