دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1994 ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای هیندی ئیشواریا رای نازناوی شاجوانی جیهانی وه‌رگرت، و له‌و رۆژه‌وه بووه به باڵیۆزی جوانیی وڵاتی هیندستان به‌بێ ركابه‌ر.
یه‌كێك له‌و نهێنیانه‌ی دوای 28 ساڵ له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه جیهانییه، ئیشواریا ئاشكرای كرد له‌باره‌ی سیحری جوانی قژییەوە، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاجوانی جیهان له‌و ساڵه‌دا، به میدیاكانی راگه‌یاند: نهێنی جوانیی و پڕیی قژی من به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێكهاته سروشتیانه‌ی كه هه‌ر له مناڵییه‌وه له لایه‌ن داپیره و دایكییەوە بۆیان به‌كارهێناوه‌و ئه‌ویش به‌ردەوا‌م بووه له‌سه‌ری، به‌تایبه‌ت رۆنی گوێزی هیندی.
ئیشواریا ، وتیشی: ئامۆژگاری كچانی جیهان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی قژیان هه‌ر به جوانی بمێنێته‌وه، با ئه‌م پێكهاتانه به‌كاربێنن: 1- رۆنی گوێزی هیندی، كه پێویسته رۆژانه یه‌كجار له شێوه‌ی مه‌ساج پێستی سه‌ری پێ چه‌ور بكرێت، 2-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر، كه ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ قژ هه‌م بۆ پێست زۆر باشه و خۆراكی سه‌ره‌كییه، 3- ماسكی رۆنی خه‌رده‌ل، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه، واته چۆن رۆنی گوێزی هیندییه‌كه به‌كاردێنین ده‌بێت ماسكی خه‌رده‌لیش به‌هه‌مان شێوه به‌كاربێت. 4-خواردنی ته‌ندروست، ئه‌مه‌ش گرنگه، بۆ نموونه ده‌بێت له خواردنه‌كانماندا سه‌وزه‌وات و میوه‌ی وشكی پڕ ڤیتامین بخۆین كه بۆ قژ زۆر به سوودن.
ئایشواریا رای له‌دایكبووی ساڵی 1973ی هیندستان و ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوود و نمایشكاری جلوبه‌رگه. دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1994 بوو به شاجوانی جیهان، له ساڵی 1997 وه‌كو ئه‌كته‌ر له یه‌كه‌م فیلم به‌شداری كرد به‌ناوی (ئیرڤار) له دواتر بوو به ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای بۆڵیوود و ئێستاش كه ته‌مه‌نی نزیك ده‌بێته‌وه له په‌نجا ساڵ جوانییه‌كه‌ی خۆی له ده‌ستنه‌داوه.
كۆمار عه‌لی