یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاری دا گۆڕانكاری له یاسای یاری خاوێنی تایبه‌ت به یانه‌كان بكات و له یاسا نوێیه‌كه‌ش یانه‌كانی پریمه‌رلیگ سود مه‌ند ده‌بن.
به‌پێی یاسای یاری خاوێن كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی میشێل پلاتینی دانراوه یانه‌كان له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا نابێت ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجیان كردوه زیاتر بێت له‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوه.
به‌ڵام یاسا نوێیه‌كه له یاسا كۆنه‌كه توندتره و یانه‌كان بۆیان نییه له‌سه‌دا 70ی زیاتری داهاتیان بۆ خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و مووچه‌ی یاریزانه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوو ئه‌لیسكانده‌ر سیفرینی سه‌رۆكی یوفا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئاره‌زوو ده‌كات یاسایه‌ك دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ مووچه‌ی یاریزانان دیاری بكرێت به‌ڵام له یاسای نوێی یاری خاوێن ئه‌م یاسایه بوونی نییه.
به‌پێی ئه‌م یاسا نوێیه هیچ یانه‌یه‌ك بۆ نییه زیاتر له‌سه‌دا 70ی داهاتی بۆ میركاتۆ به‌كار بهێنێت و هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌و كاره بكات ئه‌وا خاڵی لێده‌شكێنرێا یاخود داده‌به‌زێنریت و له پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپیه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانیش ئه‌و یاسایه زۆر قورسه و ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ یانه‌كان دروست ده‌كات و له‌ماوه‌ی سێ ساڵیش‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش یانه‌كانی پریمه‌رلیگ سودمه‌ند ده‌بن چونكه ساڵانه داهاتی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت.