ره‌وه‌ز جه‌بار
ماركیز ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه له ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا، له‌و نووسه‌رانه‌یه له‌سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتن و گه‌شانه‌وه‌یه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به سه‌دان نووسه‌ری گه‌وره له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كاریگه‌ریی ئه‌م نووسه‌ره‌یان له‌سه‌ر بووه، بۆته هه‌وێنی له‌دایكبوونی گه‌لێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی. هه‌روه‌ها هه‌زاران خوێنه‌ری هه‌یه، كه خولیای به‌رهه‌مه‌كانین و ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێكی ژیانی بزانن. ئه‌م دیداره به‌شی زۆری ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌م نووسه‌ره‌یه خوێنه‌ر ده‌توانێ به باشی مارگیز بناسێ، هه‌م وه‌كو كه‌سایه‌تی خۆی و هه‌م وه‌ك ئه‌زموونه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی. بۆنی گواڤا گه‌شتێكه به‌نێو ژیان و كاری ماركیزدا.
بۆنی گواڤا یه‌كێكه له‌چاپكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌م، كه گفتوگۆیه‌كی پلینیۆ ئه‌پولیو مندۆزایه له‌ته‌ك نووسه‌ری گه‌وره‌ی جیهان گابرێل گارسیا ماركیز. كتێبه‌كه چیرۆكنووس و وه‌رگێڕ ره‌ووف بێگه‌رد وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی له دووتوێی 195 لاپه‌ڕه‌دایه. ئه‌م به‌رهه‌مه گفتوگۆیه‌كی فراوان و گشتگیره له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌می ماركیزه‌وه، وه‌ك له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا هاتووه. مندۆزا یه‌كێكه له هاوڕێ نزیكه‌كانی ماركیز و بۆخۆشی رۆماننووس بووه و شاره‌زای بواری ئه‌و ژانره‌بووه و هه‌روه‌ها شاره‌زای ژیانی ماكیزبووه. هه‌ربۆیه مندۆزا زانیوێتی چۆن دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسه‌ره ناوداره‌دا ساز بكات و چ پرسیارێكی ئاڕاسته بكات. نه‌ك وه‌ك زۆرێك له رۆژنامه‌نووس و میدیاكاره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه كه هیچ به‌رهه‌مێكی نووسه‌ران ناخوێننه‌وه و كوێرانه ده‌كه‌ونه پرسیاركردن له نووسه‌ره‌كه‌ی. به‌بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی شێوازی كاركردنی نووسه‌ر بن پرسیاری درێژ و بێ مانا له‌و نووسه‌ره ده‌كه‌ن كه كه‌وتۆته ناو ته‌ڵه‌ی دیداره‌كه‌وه. ئه‌م رۆژانه گه‌لێك رۆژنامه‌نووس و میدیاكار ده‌بینین ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زل هیچ ناخوێننه‌وه و بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كه‌یان هه‌روا عه‌شوایی ده‌كه‌ونه پرسیار كردن له‌و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵدا ساز ده‌كه‌ن. به‌شێك له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانیش شته‌كه‌یان به‌لاوه ئاساییه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌ون خێرا له‌به‌رده‌م شاشه‌ی تیڤییه‌كاندا قوت ده‌بنه‌وه و هه‌رچۆنێ بێت وه‌ڵامی پرساره بێماناكان ده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام وه‌ختێ ئه‌م كتێبه ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌وجا بۆمان روون ده‌بێته‌وه شێوازی پرسیاركردنی ئه‌ده‌بی چۆنه؟ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی دیداره له‌گه‌ڵ نووسه‌رێك ساز ده‌كات، ده‌بێ به‌لای كه‌مه‌وه سه‌دا حه‌فتای بابه‌ت و به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌ره‌ی خوێندبێته‌وه. ئاگاداری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ره‌خنه‌ییانه بێ كه له‌سه‌ر نووسه‌ری ناوبراو نووسراون.
مندۆزا له‌م گفتوگۆیه‌دا، له رێگای پرسیاره‌كانه‌وه ورد و درشتی ژیان و به‌رهه‌م و به‌سه‌رهاتی نووسه‌ری گه‌وره‌ی جیهانمان بۆ به‌یان ده‌كات له رێگای پرسیاره‌كانییه‌وه وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره سوود به‌خشه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه ده‌یانه‌وێت له‌و بواره‌دا شاره‌زابن، هاوكات ئاگاداری ژیان و كاره‌كانی ماركیزبن.
مندۆزا له‌و دیداره‌دا ده‌یه‌وێت له ژیانی كه‌سایه‌تی ماركیزه‌وه وێنه‌ی كاره‌كته‌ری ناو رۆمانه‌كانی بدۆزێته‌وه. بۆ نموونه كاتێ مارگیز باسی باپیری ده‌كات. مندۆزا یه‌كسه‌ر ده‌چێته سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی ئایه باپیری نووسه‌ر له هیچ كام له به‌رهه‌مه‌كانیدا وه‌ك پاڵه‌وان ده‌بینرێ. چون نووسه‌ر زۆرجار كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ژیانی خۆی ته‌حویلی ناو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك پاڵه‌وانێكی جیاواز و سه‌رله‌نوێ بنیاتی ده‌نێته‌وه. كه له پاڵه‌وانه حه‌قیقییه‌كه نه‌چێ. ماركیز باس له پاپیری و پاڵه‌وانی رۆمانی گه‌ڵاڕێزان ده‌كات. كه كۆڵۆنێل ئۆریلیانۆیه، ده‌ڵێت كه له رووی فیزیكییه‌وه دووره له شێوه و شكڵه حه‌قیقییه‌كه‌ی باپیرییه‌وه. پاشان له پرسیارێكی دیكه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی لێ ده‌ربهێنێ كه ماركیز له ته‌ك دایكی‌دا په‌یوه‌ندی چۆنم بووه. ماركیزیش باس له دایكی ده‌كات وه‌كو خوێنه‌رێكی به‌رهه‌مه‌كانی. لێره‌دا ئه‌وه كه‌ش ده‌كات كه ماركیز چۆن سوودی له ژیانی كه‌سه‌كانی خۆی وه‌رگرتووه و چۆن چیرۆكه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌وانی گواستۆته‌وه بۆ نێو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان. هه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ماركیز دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه له رۆمانی سه‌د ساڵ ته‌نیاییدا، به جۆرێك له جۆره‌كان تۆنێكی دایك له كاره‌كته‌ر ئورسولا ئیجواران دا هه‌یه. پاشان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ماركیز باس له په‌یوه‌ندی خۆی و باوكی ده‌كات. دواتر باسی هاوڕێكانی ده‌كات. دیداره‌كه ورد ورد ده‌چێته به‌ره‌وه و پرسیار به‌دوای پرسیار زانیاری له نووسه‌ر ده‌رده‌كێشێ. چۆن ده‌ستی به‌نووسین كردووه. چۆن و چ كاتێك سه‌رقاڵی نووسین بووه، حه‌زی له چی بووه؟ به گه‌نجی رۆژانه چه‌ند جگه‌ره‌ی كێشاوه... سه‌دان پرسیاری لێده‌كات، سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی نووسین و كاره‌كانی، ته‌كنیكی نووسین، كاریگه‌ریی نووسه‌رانی دیكه، كاریگه‌ریی شوێن و رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری، موزیك، شیعر، بیروباوه‌ڕی سیاسی... ئه‌مانه و گه‌لێك باسی گرنگ كه نووسه‌ر له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا خوێنه‌ر به ژیان و به‌رهه‌م و بیروباوه‌ڕ و چۆنێتی كاركردن و بیركردنه‌وه‌ی له قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیانیدا ئاشنا ده‌كات. هاوكات خوێنه‌ر یان نووسه‌رانی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌توانن سوود له‌و وه‌ڵامانه‌ی وه‌ربگرن. چون ماركیز له سنفی ئه‌و نووسه‌ره به‌توانا و به‌سه‌لیقانه‌یه كه زۆر وه‌رده‌كاربووه له نووسینی رۆمان و چیرۆكدا.