بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە تایوانی هەژاند

10:00 - 2022-09-19
جیهان
593 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر، باشووری رۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند و زیانێكی مادی و گیانیی زۆری گەیاندووە.
ئاژانسی ئەسۆشێیتدپرێس، لە زاری دەسەڵاتدارانی تایوانەوە، ئەوەی خستۆتەڕوو كە بوومەلەرزەكە بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر و بە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر كەناراوەكانی شاری تایتونگ-ی لە باشووری رۆژهەڵات هەژاندووە.
شایانی باسە، رۆژی شەممەی رابردوو بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 6.5 پلە، ناوچەی یوجینگی تایوانی هەژاند، بەڵام هیچ ئامارێك لەسەر زیانە مادی و گیانییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

#تایوان

بابەتە پەیوەندیدارەکان