مەحمود نامۆ.. بەجێماوێكی ئەنفال بەكالۆریۆسی دووەم بەدەستدەهێنێت

06:36 - 2022-03-30
کوردستان
353 جار خوێندراوەتەوە




ئەمڕۆ 30-3-2022، خوێندكار و رۆژنامەنووس مەحمود نامۆ كە یەكێكە لە بەجێماوەكانی ئەنفالی گەرمیان بۆ جاری دووەم بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەستهێنا.
لەم بۆنەیەدا و لەم حاڵەتە ناوازەیەدا كەسەرباری كاركردن و پەیداكردنی بژێوی ژیان، مەحمود نامۆ توانی ببێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم و دوو بڕوانامەی بەكالۆریۆس، بۆیە تیمێكی میدیایی لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تیمێك لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئامادەی ئاهەنگی دەرچوون و وێنەگرتنی ئەم خوێندكارە بوون كە بەجێماوی ئەنفالە.
لەگەڵ مەحمود نامۆدا كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی دەرچوونیداو وتیان: ئێمە دەبینە كەسوكار و خێزانت، بنەماڵە و پاشماوەی ئەنفال كەسوكاری هەموومانە.
لەكۆتایدا خوێندكارەكەش سوپاسگوزاری لوتفی سەندیكا و مەكتەبی راگەیاندن و ئەو مامۆستایانەی زانكۆی كرد كە ئامادەی ئاهەنگی دەرچوونەكەی بوون.
PUKmedia فۆتۆ.. حەمە عومەر

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان