سۆزیار یوسف
جیرارد پیکێی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا ، بڕیاری وازهێنانی لە ئێستادا ڕەتدەکاتەوە و دەیەوێت بەردەوام بێت لە بەشداریکردن لەگەڵ یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه ،پیکێ پێی وایە هێشتا دەتوانێت یارمەتی یانه کەتەلۆنییه‌كه بدات لە یاریگا و لەکاتی پێویستدا، سەرەڕای ئەوەی کە بەشداریکردنی لە یارییەکان پاش هاتنی چاڤی وه‌ك راهێنه‌ره كه‌متر بۆته‌وه‌و زیاتر لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە.
پێشتر زۆربه‌ی هانده‌رانی یانه ئیسپانییه‌كه پێشبینی وازهێنانی ئه‌و یاریزانه‌یان دەکرد بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان ئەو و چاڤی هێرناندێز هه‌بوو به‌هۆی پشت پێ نه‌به‌ستنی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی.
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 35 ساڵه، ماوه‌ی 15 ساڵه له هێڵی به‌رگری بارسێلۆنا یاریده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌شدا 391 یاری ئه‌نجامداوه‌و
خاوه‌نی 29 گۆڵه.