گۆتیرێس پشتیوانی لە رێكەوتنی دانەوێڵە دەكات

11:08 - 2022-09-22
جیهان
375 جار خوێندراوەتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە وتاری دەستپێكی كردنەوەی خولی 77ی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكاندا، ستایشی رێكەوتننامەی تایبەت بە گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆكرانیا دەکات لە رێگەی دەریای رەشەوە.
لە وتارەكەیدا، گۆتیرێس رایگەیاندووە: هەندێك كەس رێكەوتنەكە بە «موعجیزە» ناودەبەن، بەڵام ئەم رێكەوتنە موعجیزە نییە، بەڵكو دەرئەنجامی هەوڵی دیپلۆماسیی فرەلایەنەیە، دەشڵێت : كۆبوونەوەی روسیا و ئۆكرانیا بۆ ئەو مەبەستە بووە كە كەشتییەكان بە سەلامەتی و بەبێ كێشە بە ناوچەی جەنگدا رەتبن.

#ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان