كچێكی هەرزەكار بووە بچووكترین ملیاردێری جیهان

12:11 - 2022-09-24
جیهان
733 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی رایگەیاند، كچێكی هەرزەكار بەبچووكترین ملیاردێری جیهان هەڵبژێردرا.

كچە هەرزەكارەكە ناوی (ئان كیم جۆنگ یۆن) كە دەكاتە كچی (كیم جۆنگ جۆ) كە لە ماوەی رابردوودا لە تەمەنی 54 ساڵیدا گیانی لەدەستدا و  خاوەنی كۆمپانیای نێكسۆنی كۆریای باشوورە.

ئان كیم جۆنگ جۆن لەگەڵ خوشكە گەورەكەی، خاوەنی هەمان بەشن لە میراتی باوكیان كە بۆیان ماوەتەوە، هەروەها بەهاوبەشی هەردوولا بوون بە بەڕێوەبەری كۆمپانیای (nexon).

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان