روداوێکی دڵتەزێن

08:14 - 2022-03-30
وەرزش
515 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 30/3، تیپی بالەی بنە سڵاوەی هەولێر بەمەبەستی بەشدارییکردن لە خولێکی بالەدا لە کۆیە، بە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بەرەو کۆیە بەڕێکەوتن.
زۆر بەداخەوە لە سەر رێگای گشتی نێوان هەولێر کۆیە و دەوروبەری سەعات 7 ی ئێوارە، لە نزیک گوندی گۆمەتاڵی نزیک کۆیە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەڵ لۆرییەکی بار هەڵگردا تووشی رووداو دەبن و لە ئەنجامدا هەر پێنج یاریزانەکەی بنە سڵاو کە لەم ئۆتۆمبێلەیاندا دبن، گیان لەدەست دەدەن.
بە ناوی رۆژنامەی کوردستانی نوێوە سەرخۆشی لە کەسو کاری قوربانیانی ئەم روداوە دڵ تەزێنە دەکەین و هاو خەمی خۆمانیان بۆ دووپات دەکەینەوەو هیوادارین گیانی پاکیان بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان