ئەڵمانیا ئەرکی ھێزەکانی لە ھەرێم و عیراق درێژکردەوە

08:02 - 2022-10-08
جیهان
332 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا ئەرکی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان و عیراق بۆ ساڵێکی تر درێژکردەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان و عیراق کە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی ناتۆدا کاردەکەن، تاوەکو تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 درێژبکاتەوە، بڕیاریشە رۆژی 21ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارەکەی حکومەت بخاتە دەنگدانەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە پەسەند دەکرێت.
ئەڵمانیا 500 راوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان و عیراق ھەیە کە ئەرکیان مەشق و پێشکەشکردنی زانیاری ھەواڵگری و سەربازییە لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای سەربازی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعشدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان