عومه‌ر حاجی
خواست و ویست، شیعرێكی تازه‌ی شاعیروچیرۆكنووس سه‌با ئه‌حمه‌ده، له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی پێشوودا بڵاوی كرده‌وه، شیعره‌كه سه‌رنجیڕاكێشام، چه‌ند دێڕێك له‌باره‌یه‌وه بنووسم.
شیعر ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی مرۆڤه، ئه‌گه‌ر چه‌رخی گه‌ردوون به‌پێچه‌وانه‌ی خواستوویستی خولیاكانی شاعیره‌ره وه‌ستا، شاعیر ئیستێك ده‌كات و روو له‌ئارامی وه‌رده‌گێڕێ و هه‌موو ریتمه‌كانی ژیان، هه‌موو جووڵه‌كان، ژێروژوور ده‌كات. گه‌ر قسه له‌سه‌ر خواست‌و ویستی ئه‌م شیعره‌ی سه‌با بكه‌ین، ده‌بێ به‌میتۆدی ده‌روونی شرۆڤه‌ی بكه‌ین چونكه هه‌موو ئه‌و ره‌نگدانه‌وه نێگه‌تیڤانه‌ی ژیان، ره‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه‌یان له‌ده‌روونی شاعیردا دروستكردووه، به‌جۆرێك ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ها جوانه‌كان له‌م شیعره‌دا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌تا شاعیر ساڵانێكی دوور و درێژ ته‌مه‌نێك شه‌ونخوونی له‌گه‌ڵ كتێبدا به‌سه‌ربردووه و بۆته هاوڕێی گیانی به‌گیانی، كه‌چی له‌پردا كتێبه‌كان له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه و پڕی ده‌كات له‌خشت و خاڵ. هیچ شتێك هێنده‌ی كازیوه‌ی به‌یانیان جوان نییه، كه‌چی سه‌با ده‌ست به‌ڕوویانه‌وه ده‌نێ و تیشكه‌كانی ره‌تده‌كاته‌وه و په‌رده‌یان به‌سه‌رداده‌داته‌وه و كاته‌كانی به‌تاریكییه‌كی ره‌زاقورس ده‌سپێرێ. له‌م ده‌قه‌دا نائومێدی سه‌رتاپای جه‌سته‌ی شاعیری داگیركردووه جڵه‌وی خه‌یاڵه‌كانی ده‌وه‌ستێنێ، له‌كاتێكدا شاعیر له‌ناو خه‌یاڵدا ئیش ده‌كات و ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی له‌ژیاندا به‌رجه‌سته نابن ئه‌و له خه‌یاڵدا
به‌كه‌تواریان بكا.
سه‌با به‌جۆرێك یاخی بوونی پێوه دیاره ده‌یه‌وێ له‌ناو ژیاندا دڵێكی پڕهیوا بوه‌ستێنێ و به‌جۆرێك ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داده‌خات، هه‌موو ناوه‌كان له‌ناو دڵ و مه‌غزاو مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه. دواتر ده‌ست ده‌خاته ناو سینه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ هه‌ناسه‌كان بوه‌ستێنێ به‌جۆرێك هه‌موو ره‌نگه ئاڵ و واڵاكان له‌دڵی شاعیر‌و له‌ژووری ژیانیدا ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و ره‌نگه تاریكانه جێگایان ده‌گرنه‌وه كه بۆنی یه‌ئس و مردنیان لێدێت. محه‌مه‌د ماغوت ده‌ڵێت: شیعر له‌هه‌ناوی ئازاره‌وه له‌دایكده‌بێت، گه‌ر ژیان ئه‌و هه‌موو تاڵییه‌ی به‌سه‌با نه‌چێشتبایه ئه‌و شیعره ناوازه له دایك نه‌ده‌بوو .
شاعیر ده‌ڵێت :
«ده‌مه‌وێت
تابلۆ هه‌ڵواسراوه‌كه لێبكه‌مه‌وه
تاچیتر خوڕه‌ی
جۆگه‌له‌كه‌ی ناوی نه‌ڕژێته گوێم.
جوانترین وێنه له‌م شیعره‌دا ئه‌وه‌یه شاعیر گیان به‌به‌ری تابلۆیه‌كی بێگیاندا ده‌كات، شاره‌زایانه له‌وێنه‌ی ته‌نێكی بێگیانه‌وه وێنه‌ی جووڵاو دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی خودا‌و سه‌بادا هه‌بێت.
دواتر شاعیر له‌چركه چركی میلی سه‌عاته‌كه‌ی بێزار ده‌بێ، هه‌ست ده‌كات ژیان له‌م كاولستانه‌دا هه‌مووی وه‌ك ئه‌و چركه چركه دووباره‌یه و ئومێدێك له‌خاكی بێهیوادا سه‌وز نابێت، بۆیه شاعیر ده‌یه‌وێت سه‌عاته‌كه بوه‌ستێنێت، كه گوزاشت له وه‌ستان و دۆگما بوونی ژیان ده‌كات له هه‌موو به‌ره‌وپێش چوونێك. سه‌راپای شیعره‌كه پڕه له نائومێدی، هیوادارم شاعیر ده‌ست هه‌ڵبگرێ هێڵی راستوچه‌پ به‌سه‌ر ژیاندا نه‌هێنێ جارێكی‌تر كتێبه‌كان له ئامێز بگرێ و له‌گه‌ڵیاندا ئاشت بێته‌وه، جارێكی‌تر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بخاته نێوان په‌نجه‌كانی و خه‌یاڵ بكات به كه‌توار هه‌روه‌ك چۆن به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت گه‌ر خه‌یاڵ له واقیع جوانتر نه‌بوایه ئه‌و هه‌موو رۆماننووسه له‌دنیادا نه‌ده‌بوون. سه‌با تۆ بنووسه خه‌یاڵ بكه به‌واقیع و واقیع بكه به‌خه‌یاڵ له‌پێناوی جوانكردنی ژیان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان.