هەردوو وەزارەتی كاروباری مرۆڤایەتی و بەڕێوەبەرایەتی كارەساتەكان لە حكومەتی نەیجیریا رایانگەیاندووە: لافاوی ئەم دواییەی وڵات لە مەودایەكی فراوان و گەورەدا بووە كە 90 هەزار ناوچەی داپۆشیوە.
هەردوو وەزارەتەكە لەبارەی لافاوەكەی ئەم دواییەی وڵاتی نەیجیریاوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویانكردۆتەوە: کە لافاوەکە لە 27 ویلایەتی ئەو وڵاتەدا بووە و ئەوەش كاریگەریی هەبووە لەسەر ژیانی 1,4 ملیۆن كەس.
بەپێی هەواڵێكیش كە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری مستەفا حەبیب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نیشتمانی بۆ كاروباری لەناكاو لەو وڵاتەدا بڵاویكردۆتەوە، «قەبارەی لافاوەكەی ئەم دواییەی نەیجیریا گەورەیە و مەوداکەی زۆر فراوانە».
هاوكات ماتیاس شمالی رێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە نەیجیریا رایگەیاندووە «ئەو لافاوەی لە نەیجیریا بینیومانە، ترسناكترین لافاوە لە 10 ساڵی رابردووی ئەو وڵاتەدا».
بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە لێدوانەكانیاندا بۆ میدیا جیهانییەكان رایانگەیاندووە: 44,099 ناوچە بەشێوەی رێژەیی زیانیان پێگەیشتووە و 45,249 شوێنی دیكە بەشێوەیەكی گشتی زیانی بەركەوتووە و بۆتە هۆی گواستنەوەی 790254 كەس لە شوێنەكانیان و برینداربوونی 1546 كەسی دیكە.