هه‌رێز جه‌مال
جه‌وله‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپى پێى عیراق كۆتایهات و ئه‌م جه‌وله‌یه سێ یانه‌ی كوردی براوه‌بوون و هه‌ولێریش دووه‌م شكستی له‌سه‌ر یه‌كی له خوله‌كه نووسیه‌وه.
دهۆك له‌شاری كوت بووه میوانی دیوانیه‌و یانه‌ی میوان توانی به گۆلێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه بباته‌وه‌و یه‌كه‌م سێ خاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب بنووسێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌گه‌ڵ شورته یه‌كسان بوو.
هه‌رچی زاخۆیه له یارییه‌كی به‌هێز له نێو 30 هه‌زار هانده‌ری ئاماده‌بووی یاریگاكه‌ی توانی 2-1 له سناعه بباته‌وه‌و تۆڵه‌ی شكستی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی بكاته‌وه.
هه‌رچی نه‌ورۆزی شاری سلێمانییه كه یاریگای زه‌ورای كردووه به یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر كه‌رخ وه‌ستاییه‌وه‌و یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی به گۆڵێكی مارادۆنای به‌رازیلی توانی سه‌ركه‌وتن بنووسێته‌وه.
هه‌رچی هه‌ولێره تووشی دووه‌م شكستی له‌سه‌ریه‌ك هات و له یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر كاره‌با تووشی شكست هات و به‌و شكسته‌ش توڕه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی پایته‌خت بڵێسه‌ی سه‌ند.
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می یانه كوردیه‌كان له نایابی عیراق به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
چوارشه‌ممه 19-10-2022
زه‌ورا - زاخۆ سه‌عات 3:00
دهۆك - نه‌فت سه‌عات 5:15
پێنجشه‌ممه 20-10-2022
نه‌فتی میسان - هه‌ولێر سه‌عات 3:00
سناعه - نه‌ورۆز سه‌عات 3:00