هه‌رێز جه‌مال
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، ناوبژیوانێكی كوردی نێوده‌ڵه‌تی له یاری تایكواندۆ پاڵه‌وانێتییه‌كی به‌هێز له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
مه‌حمود سه‌ردار سه‌لام، له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند» له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو بەشداربووم لەپاڵەوانیەتی هۆڵەندای کراوە له یاری تایكواندۆ كه ركابه‌رییه‌كانی لە شاری ئێندهۆڤن به‌رێوه‌چوو ، كه به‌شداریكردنه‌كه‌شم وەک تاکە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عیراق بوو كه بانگێهشتی ره‌سمی كرابووم و له‌وێش چه‌ند یارییه‌كم به‌رێوه‌برد.
ئه‌و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تیه كورده‌ی یاری تایكواندو كه پێشتر كاپتن و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بووه‌و خاوه‌نی میدالیای برۆنزی رۆژئاوای ئاسیایه‌و به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئاسیای كردووه ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پاڵه‌وانێتی هۆڵه‌ندا‌ی كراوه بە گرنگترین پاڵەوانیتی کراوە دادەنرێت لە ئاست ئەوروپا وە کۆنترینانە 49 یەم پاڵەوانیەتییە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت.