هه‌رێز جه‌مال
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی تۆپی پێی عیراق، له كوه‌یته‌وه بلیتی گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای ساڵی داهاتووی به‌ده‌ستهێنا كه بڕیاره یارییه‌كانی له وڵاتی ئۆزبه‌كستان به‌رێوه‌بچێت .
عیراق له پاڵاوتنه‌كان سێ یاری ئه‌نجامدا، له یه‌كه‌م یاری توانی 4-2 له هندستان بباته‌وه‌و له دووه‌م یارییش به دوو گۆڵی خاوێن توانی به‌ربه‌ستی كوه‌یتی میوانداری پاڵاوتنه‌كانی بڕی، له سێیه‌م یاری به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئوستورالیا تووشی شكست هات، به‌ڵام به جیاوازی یاری خاوێن له‌گه‌ڵ تایلاند، عیراق توانی بلیتی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆتاییه‌كانی ئاسیا ده‌سته‌به‌ر بكات.
له پێكهاته‌ی كۆتایی یاریزانه به‌شداره‌كانی پاڵاوتنه‌كان دوو یاریزانی كورد درێسی عیراقیان پۆشی كه هه‌ریه‌كه له بڵند ئازاد،یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی گرافشاپی هۆڵه‌ندی و ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆزی به‌شدار له خولی نایابی عیراق بوون .